Kurdiska Sorani- كوردی سورانی


ڕێنمایی بۆ منداڵان و گەورەساڵانی کەمئەندام

ئەو منداڵ و گەورەساڵانە کە کەمئەندامن، لە ژیانی ڕۆژانەیان دا زۆربەی کات پێویستیان بە یارمەتی هەیە. ئەم یارمەتیە دەتوانێ بریتی بێت لە ئەو یارمەتیانە کە بەپێی "یاسای سوید بۆ پشتیوانی و خزمەتکردنی کەسانی کەمئەندام" و "یاسای خزمەتە کۆمەڵایەتیەکانی سوید" دابین دەکرێن (وەک ئیسراحت‌کردنی چاودێران، یارمەتی شەخسی، دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون، و هتد)، یارمەتیی پزیشکی (ویلچێر، ڕەمپ، کاتگر، هتد)، گونجاوکردنی شوێنی ژیان، پێدانی پارەی چاودێری، خزمەتەکانی گەڕان و هاتوچوو، یان خزمەتەکانی چاودێریی پزیشکی).

زۆربەی کات ئاسان نیە کە بزانی لەگەڵ چ لایەنێکی بەرپرس پەیوەندی بکەیت، لەبەر ئەمە ڕێنمایی دەدرێت بە منداڵان و گەورەساڵانی کەمئەندامی نیشتەجێ لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی شارەوانیی گۆتێنبۆرگ. ئێمە ئەم خزمەتانە دابین دەکەین:

زانیاری و ڕێنمایی دەربارەی ئەو کۆمەک و یارمەتیانە کە لە نێو کۆمەڵگادا بۆ منداڵان و گەورەساڵانی کەمئەندام هەیە.
ڕێنمایی بۆ دۆزینەوەی لایەنی بەرپرس.

ئەگەر تەلەفۆن بۆ ئێمە بکەیت، ئێمە بە زمانی سویدی وڵام دەدەینەوە. هەرکات وادەیەکی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئێمە بگریت، ئەگەر پێویست بێت وەرگێڕێکی زارەکی بۆ تۆ دابین دەکەین. ئەگەر بە هەر زمانێک جیا لە زمانی سویدی ئیمەیل بۆ ئێمە بنێریت، ماوەیەکی زۆرتری پێ دەچێت وەڵامت بدەینەوە، چونکە پێویستە پەیامەکەت تەرجومە بکەینەوە. لە کاتی پێویست، ئێمە دەتوانین وەرگێڕێکی تەلەفۆنی بۆ تۆ دابین بکەین.

لەگەڵمان پەیوەندی بکە 

تەلەفۆن:

031-367 98 08