Till sidans huvudinnehåll

Kurdiska Sorani- كوردی سورانی

ڕێنمایی بۆ منداڵان و گەورەساڵانی کەمئەندام

ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ دۆزینەوەی پشتگیری دروست

لەوانەیە ئەو منداڵ و گەورانەی جۆرە ناتواناییەکیان هەیە (خاوەن پێداویستی تایبەتن) پشتیوانی جۆراوجۆریان پێویست بێت. ئەمەش لەوانەیە پەیوەندی بە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی، چاودێری تەندروستی یان فەرمانگەکانی ترەوە هەبێت وەک سندوقی بیمەی کۆمەڵایەتی سوید و فەرمانگەی کارڕاگەیاندن. تەنانەت کۆمەڵە و ڕێکخراوە نموونەییەکانیش پشتگیری پێشکەش دەکەن.

زانینی ئەوەی کە چی لە ئارادایە و چۆن داوای خزمەتگوزارییەکان دەکرێت، ڕەنگە قورس بێت. بۆیە  لۆتس بۆ ئەو منداڵ و گەورانەی ناتواناییەکیان هەیە بەردەستە – زانیاری دەربارەی خزمەتگوزاری بەخۆڕایی بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی لە شارەوانی یۆتۆبۆریدا دەژین.

ئێمە ڕێنمایی پێشکەش دەکەین لەسەر، بۆ نموونە:

» خزمەتگوزارییەکان بەپێی یاسای پشتگیری و خزمەتگوزاری بۆ
 
هەندێک ناتوانا (LSS) یان بە پێی یاسای خزمەتگوزارییە
 
کۆمەڵایەتییەکان (SoL)

» دارایی، بریکارنامە و وەسی (گودمان)

» سەرگەرمی، کار و خوێندن

» پشتگیری و چارەسەرکردن لە لایەن چاودێری تەندروستیەوە

» پشتگیریکردنی دایک و باوک و پشتگیریکردنی کەسوکار

» شوێنی نیشتەجێبوون و پشتگیریکردن لە ماڵەوە

» چالاکی کولتووری و کاتی دەستبەتاڵی

» کۆمەڵە و ڕێکخراوە نمونەییەکان

دەتوانیت یارمەتی بۆ ئەم شتانە وەرگریت

» پێدانی زانیاری و ڕێنمایی گونجێنراو بە پێی هەلومەرجی خۆت

» پشتگیریکردن بۆ تێگەیشتن لە خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی ناو
 
  کۆمەڵگا

» ڕێنوێنی سەبارەت بەوەی ڕوو لە کوێ بکەیت بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی
 
  زیاتر

کێ دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات؟

تۆ کە ناتواناییەکت هەیە . تۆش کە خزمی نزیکی کەسەکەیت.

تۆ کە لەگەڵ منداڵان یان گەوران لە گروپێکیی دیاریکراودا  کاردەکەیت.

پێویست ناکات تۆ دەستنیشانکردنێکی تایبەتت هەبێت یان پرسیارێکی ئامادەکراوت هەبێت – هێندەت بەسە کە کۆمەڵە بیرکردنەوەیەکت  سەبارەت بە پشتگیری، ماف یان دەرفەتەکان لا دروست بووبێت.

لە ماڵپەڕەکەماندا زیاتر بخوێنەرەوە:
goteborg.se/lotsforbarnochvuxna

لەوێدا زانیاری دەدۆزیتەوە دەربارەی پشتگیرییەکانی کۆمەڵگا، زانیاری بۆ پەیوەندیپێوەکردن بە کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان و زانیاری دەربارەی ئەو
کۆڕەزانیاریانەی کە هەنووکە لە ئارادان

پەیوەندیمان پێوە بکەن

تۆ دەتوانیت زەنگ لێدەیت، ئیمەیڵ بنێریت یان کاتێک بۆ دیدەنیکردن بگریت.

ئێمە وەرگێڕت بۆ دەگرین ئەگەر پێویستت پێی بوو (تکایە پێشوەخت ئاگادارمان بکە). تەلەفۆن: 031-367 98 08

ئیمەیڵ lotsforbarnochvuxna@funktionsstod.goteborg.se

${loading}